له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا له ڕاستای ڕوونكاریی چالاكییه‌كانی شوڕای ناوه‌ندی، جه‌لیل بههرامینیا، ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌ت وتی: جه‌ماعه‌ت مه‌رامنامه، ڕوانگه و ڕێكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه و پێویسته هه‌موو ئه‌ندامان سه‌رنجی بده‌نێ. ئه‌و له درێژه‌دا وتی: به‌پێی قوڕئان، ژیانی به‌كۆمه‌ڵ و جیاوازیی دۆخه‌كان بۆ ئێمه‌ی مرۆڤ، پلان و ئه‌زموونی خوایی بۆ پێوانی ڕاده‌ی پابه‌ندی ئێمه به ڕێساكانی ئه‌خلاقی و مافیی و ڕاده‌ی خۆڕاگریمان له ئاكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێ: «وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ» ئێمه هه‌ندێك له ئێوه‌مان كردۆته هۆی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێكی ترتان، ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن؟ (فوڕقان:٢٠) بۆیه چالاكی سیاسیش پێویسته له چوارچێوه‌ی ئه‌خلاق و به‌ها به‌رزه‌كاندا بێ، تاكوو جیا له باشتركردنی دۆخی ژیانی دونیایی، ڕزگاری دواڕۆژیشی به‌دوا دابێ.
ئه‌و له به‌شێكی تری وته‌كانیدا وتی: بۆ گۆڕانكاری سیاسی دوو شێوازی ڕاپه‌ڕین و چاكسازی باون؛ ڕاپه‌ڕین ڕووداوێكه كتوپڕ دێت و وه‌ك سێڵاو حیساونهكراو و لهنهكاوه و پێوه‌ندییه‌كی به ڕوانگه و ڕه‌وشتی چاكسازییه‌وه نییه؛ چونكه چاكسازی ڕه‌وتێكی ئاوه‌زمه‌ندانه، هوشیارانه، له‌سه‌ر بنه‌مای قازانج-زه‌ره‌ر و حیساوكراوه و به‌ڕێوبه‌ران و بهرپرسیارانیش ده‌بێ وه‌ڵامگۆ بن؛ شێوازی چاكسازی هه‌رچه‌ند به‌رهه‌می كه‌م و دووره‌ده‌سته و پێویستی به پشوودرێژییه‌كی زۆر هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌زینه‌ی كه‌م و ڕه‌وتی ئاشتیخوازییهكهی باشتره؛ هه‌ڵبه‌ت كاریگه‌ریی شێوازی چاكسازی، پێوه‌ندی به كاركرد و ڕه‌وشتی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه هه‌یه و پێكهاته‌ی خۆڕاگر و نه‌گۆڕ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ركردن و چێكردنی، ڕوانگه‌ی ڕووخێنه‌رانه به‌دی دێنیت.
ئه‌و له به‌شێكی تری وته‌كانیدا وتی: هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاستبینانه و ئاوه‌زمه‌ندانه نیشان ده‌دا كه كۆمه‌ڵگای ئێمه و به‌تایبه‌ت به‌شی نه‌ته‌وه‌یی-ئایینزایی لاواز و جێ مه‌ترسییه و ئه‌گه‌ر پابه‌ند به مه‌نتیقی قازانج-زه‌ره‌ر بین، پێویسته وریاتر هه‌نگاو بنێین و زه‌ره‌ری بانتر به‌سه‌ر دۆخه‌كه‌دا نه‌سه‌پێنین، ده‌نا خه‌ساره‌تمه‌ند ده‌بین. ئه‌و ڕوونی كرده‌وه: جه‌ماعه‌ت هه‌م له‌سه‌ر بنه‌مای به‌هاكانی ئایینی-ئه‌خلاقی پێڕهویلێكراو و هه‌م له‌سه‌ر ئه‌ساسی هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵایه‌تی-سیاسی، خۆی له توندوتیژی پاراستووه و ڕه‌خنه و پێشنیاری خۆی له چوارچێوه‌ی ڕه‌خنه و وتووێژدا ده‌ربڕیوه. جه‌ماعه‌ت به بۆنه‌ی جۆراوجۆر ڕایگه‌یاندووه كه ناڕه‌زایه‌تی سیاسی و به‌هره‌مه‌ندبوون له دوانگه و ده‌رفه‌رتی ناڕه‌زایه‌تی مافی یاسایی خه‌ڵكه و توندوتیژی له بواری سیاسی، له‌هه‌ر لایه‌نێكه‌وه، هه‌م حكوومه‌ت و هه‌م ناڕازیان، كارێكی ناپه‌سه‌نده و ئه‌گه‌ر ویست له‌سه‌ر بیستن بێ، ئه‌وه سازان و چاكسازی له ده‌سه‌ڵاتدا، پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن و وتووێژ ڕێگاچاره‌یه‌كی ئاوه‌زمه‌ندانه ده‌بێ.
له به‌شێكی تری ئه‌و دانیشتنه، فه‌تحوڵڵا حه‌ققانی ئه‌ندامی شوڕای ناوه‌ندی جه‌ماعه‌تی دعوه‌ت و ئیسلاح، دانیشتن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و وه‌ڵامدانه‌وه به پرسیاره‌كانیان، ڕێزگرتن له به‌رده‌نگان و پاكانه و ڕوونكاریی، وه‌ك ڕێگایه‌ك بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش نێوان پرسیاركه‌ر و وه‌ڵامده‌ری هه‌ژمار كرد.
ئه‌و له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌كێك له ئه‌ندامان سه‌باره‌ت به درێژه‌كێشانی خولی ئه‌مینداری گشتیی جه‌ماعه‌ت، وتی ئه‌مینداری گشتی ئاكامی هه‌ڵبژاردنی جه‌ماعه‌ت و به‌ڕێوبه‌ری ڕا و بۆچوونی جه‌ماعه‌ته و وتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مینداری گشتی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆنگره‌یه. به‌ڕێز بههرامینیا ده‌رچوو و مامۆستای ئابووری له به‌شێكی تری وته‌كانیدا، وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر پێویستیی هۆشیاری سه‌باره‌ت به زیانی پیرۆزییبهخشینی نابه‌جێ له به‌ستێنی چالاكی مه‌ده‌نی و گرینگیدانی جه‌ماعه‌ت به پاڵاوتنی وێژه‌ی خۆی له په‌یڤ و چه‌مكی پیرۆزیی، ئاماژه‌ی به ناكارامه‌یی ده‌سه‌ڵاتداریی وڵات له بواره‌كانی كولتووری، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری كرد و وتی كه ناكارامه‌یی ئابووری به‌تایبه‌ت لهكۆنتڕۆڵدهرچوونی هه‌ڵاوسان ده‌توانێ مه‌ترسی بخاته سه‌ر درێژه‌دان به ده‌سه‌ڵاتداریی ئێستاكه. ئه‌و له كۆتاییدا سه‌باره‌ت به گرینكیی ئاوه‌زی به‌كۆمه‌ڵ له جۆری ههڵوێستدهربڕین و ده‌ركردنی به‌یاننامه، شیكارییه‌كی ئاراسته كرد كه جه‌ماعه‌ت له هه‌ڵوێسته‌كانیدا گرینگی به چاوه‌ڕوانییه‌كانی ئه‌ندامان، كۆمه‌ڵگا و ڕێكخراوه و ده‌سه‌ڵات ده‌دا.
ئه‌مانوڵڵا فه‌ره‌جی به‌رپرسی شاندی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كرماشان، له به‌شێك له به‌رنامه،ئاماژه‌ی به گرینگیی برایه‌تی كرد و هێندێ ڕاوبۆچوون و ڕێكاری شیاوی به شێوازێك كه هه‌ستی به‌رپرسیاره‌تی له جه‌ماعه‌تدا بپارێزرێت و یه‌كیه‌تی ڕێكخراوه‌یی پته‌وتر بكات خسته ڕوو و جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی به‌رپرسیاره‌تی ته‌واوی ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له ته‌واوی چینه‌كاندا كرد.
مامۆستا عه‌بدوڕڕه‌حمان ئه‌حمه‌دی به‌رپرسی به‌شی مامۆستایانی لق سه‌باره‌ت به به‌رپرسیاره‌تی، ئه‌ركی ئایینی و پێویستیی ڕۆڵگێڕانی بڕوادارانه له كۆمه‌ڵگادا ئاماژه‌ی به چه‌ند خاڵێك كرد.
جه‌هانگیر ئه‌مینی جێگری كولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی لق له به‌شێك له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا باسی له گرینگی ده‌ربڕینی ڕای ئه‌ندامان كرد و ئه‌وه‌یكه له لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه ده‌بیسترێن و له ڕێی خۆیه‌وه ڕاگوێز ده‌كرێن و ئه‌گه‌ر جێی په‌سه‌ند بێ، بێگومان ڕه‌چاوی ده‌كه‌ن و له درێژه‌دا ئاماژه‌ی به هێندێ ده‌سكه‌وتی جه‌ماعه‌ت كرد.
جه‌وانمیر موحه‌ممه‌دی به‌رپرسی لێژنه‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نووسینگه‌ی كرماشان، وێڕای به‌خێرهاتنكردنی میوانان و ئه‌ندامانی ئاماده‌بوو، ده‌رفه‌تی هه‌ڵكه‌وتووی به مه‌به‌ستی برایه‌تی ئیمانی به‌نرخ زانی.
له به‌شێك له به‌رنامه‌دا ئیسماعیل دیباچی له ئه‌ندامانی جه‌ماعه‌ت له شاری كرماشان به پێشكه‌شكردنی سروودێكی خۆش و دڵگه‌شین، دۆخێكی مه‌عنه‌وییانه‌ی به دانیشتنه‌كه به‌خشی.
ئه‌و چاوپێكه‌وتنه له كاتژمێر ٢٠:٣٠ ده‌ستی پێ كرد و له كاتژمێر ٢٣:٣٠ به دوعای خێری موحموود ماموهیسی كۆتایی پێ هات.
بۆچوونه‌کان